موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر، رایگەیاند کە پارێزگای دیالە بەرەوڕووی مەترسییەکی راستەقینە بووەتەوە گوتی: "پێویستە ھێزە ئەمنییەکان بە جیددی ھەوڵەکانیان لەپێناو لەناوبردنی مەترسییەکان لە پارێزگاکە بخەنەگەڕ".
موقتەدا سەدر تویتێکی لەبارەی پێشھاتەکانی پارێزگای دیالە بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی "پارێزگای دیالە بەرەوڕووی مەترسییەکی راستەقینە بووەتەوە، چونکە ژمارەیەک لایەن ھەوڵی ھەڵگیرسانی ئاگری دووبەرەکیی تایفیی دەدەن، نەفرەت لەو کەسانەیش کە دووبەرەکی بڵاو دەکەنەوە".
سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر راشیگەیاندووە "پێویستە ھێزە ئەمنییەکان بە جیددی ھەوڵەکانیان لە پێناو لەناوبردنی مەترسییەکان لە پارێزگای دیالە، بخەنەگەڕ".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.