وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: وه‌زیری كاره‌با پێشوازی له‌و فه‌رمانبه‌ره كرد كه له كاتی ئه‌ركدا هه‌ردوو ده‌ستی له ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2 ى 11 ى 2021 ، کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازی لە فەرمانبەری کارەبای چەمچەماڵ (کەریم عەبدولحەمید) و خانەوادەکەی کرد، کە لە کاتی ئەرکی فەرمیدا بەهۆی شۆرتی کارەباوە، هەردوو دەستی لە دەستداوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن: وەزیری کارەبا جارێکی دیکە بەڵێنی پێدان هەر چی لە دەستی بێت هاوکاریان دەکات و درێغی لە هیچ یارمەتییەک ناکات.
کەریم عەبدولحەمید رۆژی (2021/8/7) لەگەڵ تیمێکی کارەبا بۆ چارەسەرکردنی كێشەی شۆرتێكی كارەبا لە فیدەری گۆرانی وێستگەی كارەبا لە قەرەهەنجیر نزیك گوندی (بنە) چوونە شوێنی رووداوەکە و لە کاتی کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، تەزووی کارەبا لێیدا و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە. وەزیری کارەبا هەر ئەوکات لە نەخۆشخانەی ئێمرجێنسیی هەولێر سەردانی کرد.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.