Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:25

ئەمریکا 3 ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پێشکەش بە عێراق کرد

تا ئێستا پێنح ملیۆن و 953 ھەزار و 717 کەس دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە
کوردستان TV
100%

ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی رایگەیاند کە سێ ملیۆن دۆلاری دیکەی وەک یارمەتی بەپەلە بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێشکەش بە عێراق کردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی رایگەیاندووە کە سێ ملیۆن دۆلاری دیکەی وەک یارمەتی بەپەلە بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێشکەش بە عێراق کردووە.

باس لەوەشکراوە ئەو ھەنگاوەی ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی، یارمەتی عێراق دەدات لە دەست نیشان کردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی باشتر و کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان، ھەروەھا بەدەستھێنانی ڤاکسینی زیاتر.

ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا دوو ملیۆن و 56 ھەزار و 401 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و لەو ژمارەیەش 23 ھەزار و 196 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و چوار ھەزار و 345 کەسیش چاکبوونەتەوە.

تا ئێستا، پێنح ملیۆن و 953 ھەزار و 717 کەس لە عێراق دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.