Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 16:34

له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی شوێنی وەرگیرانی 25 ھەزار قوتابی گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا هات

کوردستان TV
100%


 سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی شوێنی وەرگیرانی 25 ھەزار قوتابی گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات.
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم شوێنی وەرگیرانی 25 ھەزار قوتابی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات.
 راشیده‌گه‌ێنێت: ئه‌و 25 هه‌زار قوتابییه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌ی دڵخوازی خۆیان وه‌رنه‌گیرابوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌ی كورسییه‌كانی خوێندن له‌ زانكۆكان زیادكراون.
له‌ راگه‌یاندراوێكیشدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو  توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:  نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتى (2021/11/2) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، ئەنجامى نوێى گۆڕانکارییەکانى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لەهەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2021-2022) ڕادەگەیەنین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.