Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:24

راوەماسی کێشه‌ ده‌خاته‌ نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا

کوردستان TV
100%

بەریتانیا مۆڵەت ناداتە ماسیگرانی فەڕەنسا تا لە سنوورە ئاوییەکانیدا راوەماسی بکەن، وەک کاردانەوەیەکیش فەڕەنسا بڕیاری دا بەهەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ ماسیگرانی بەریتانیا بکات.

بەریتانیا مۆڵەت ناداتە ماسیگرانی فەڕەنسا تا لە سنوورە ئاوییەکانیدا راوەماسی بکەن، وەک کاردانەوەیەکیش فەڕەنسا بڕیاری دا بەهەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ ماسیگرانی بەریتانیا بکات، بەڵام سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە میانی بەشداریکردنی لە 26مین کۆنفڕانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە گۆڕانی ئاووهەوا، لێدوانی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن دا و دەربارەی قەیرانی راوەماسی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا روونکردنەوەی خستەڕوو.

سەرکۆماری فەڕەنسا ئاماژەی بەوەدا کە پێیوایە بەریتانیا پێشنیازێکی نوێ پێشکەش بە وڵاتەکەی دەکات و متمانەی خۆشی بۆ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن لە لەبەرچاوگرتنی پێشنیازی فەڕەنسادا دەربڕی.

ماکرۆن ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو پلانەی بڕیاربوو وەک بەرپەرچدانەوەیەک دژبە ماسیگرانی بەریتانیا جێبەجێی بکەن، دوادەخرێت و ئەمڕۆ ناخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، گوتیشی: "تا کاتێک دانوستانەکان بەردەوام بن سزاکان جێبەجێ ناکەین".

لە 31ی تشرینی یەکەمی رابردوودا و لە میانی لوتکەی G20دا بۆ جاری یەکەم ماکرۆن و جۆنسۆن رووبەڕوو دەرباری قەیرانی راوەماسی نێوان وڵاتەکانیان گفتوگۆیان کردبوو، بەڵام نەگەیشتبوونە هیچ ئەنجامێک.

دوای لووتکەکەش ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندبوو "ئیدی تۆپ لە گۆڕەپانی بەریتانیادایە، ئەگەر بەئاشکرا نەکەونەخۆ ئەوا لە دووی تشرینی دووەمەوە ئێمەش رێوشوێنی هاوشێوەی ئەوان دەگرینەبەر".

لە بەرامبەریشدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لیز ترەس ٤٨ کاتژمێر مۆڵەتی دایە فەڕەنسا بۆ کشاندنەوەی هەڕەشەکانی لەبارەی قەیرانی ماسی نێوان هەردوو وڵات، بەپێچەوانەوە بەریتانیا رێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.