د. دارا رهشید وهزیری پلاندانان رایدهگهێنێت: پێداچونەوە بە ڕێنماییەکانی هێنانی کرێکار و کارمەندانی بیانی لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە .
وهزارهتی پلاندانان رایگهیاند: بە سەرپەرشتی د.دارا ڕەشید وەزیری پلاناندانان کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکانی هێنانی کرێکار و کارمەندی بیانی بەرێوەچوو.
لەو کۆبونەوەیە بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و نوێنەرانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەمەبەستی ئامادەکردنی تۆمارێکی پوخت لەبارەی هێنانی کریکار و کارمەندی بیانی و ڕێکخستنەوەی پێدانی ڤیزا و ئیقامە و رێگریکردن لە هێنانیان بە شێوەی نایاسایی.
راشیدهگهیهنن: هەر لە کۆبونەوەکە باسی کێشە و گرفتەکان و میکانیزمەکانی داڕشتنی ئەو رێنماییانە کرا کە وەزارەتی پلاندانان پاڵپشت و هەماهەنگی سەرەکی دەبێت لەگەڵ دامەزراوەکانی تری حکومەت.
لە وتەیەکیشدا وەزیری پلاندانان داوای کرد پەلەبکرێت لە تەواوکردنی ئەو پرۆژەیە، چونکە لە ئەنجام کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و لاوان بەگشتی و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بە تایبەتی.
وەزیری پلاناندانان: پێداچونەوە بە ڕێنماییەکانی هێنانی کرێکار و کارمەندانی بیانی لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.