رۆژنامه‌ی والا رۆژی دووشه‌ممه ئاشكرای كردووه كه شاندێكی ئیسرائیلی كه له ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌واڵگری" مۆساد " پێكهاتبوون هه‌فته‌ی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی سوپا ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرت،سه‌ردانی خه‌رتووم-ی پایته‌ختی سوودانیان كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسانی ئیسرائیل به رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه كه نوێنه‌ره‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل "مۆساد" یاوه‌ری شانده‌كه بوون و چاویان به به‌رپرسانی سه‌ربازی سوودان كه‌وتووه‌و دۆخی ناوخۆی سوودان-یان دوای كوده‌تاكه تاوتوێ كردووه.
هه‌روه‌ها دیبلوماسییهكی رۆژئاوایی به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی شانده‌كه‌ی ئیسرائیل له‌گه‌ڵی كووبوونهتهوه، محه‌مه‌د حه‌مدان دقلۆیه كه به حه‌میده‌تی ناسراوه و پێشتر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌روه‌ری و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاڵپشتی خێرا بووه.
هاوكات رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه كه حه‌میده‌تی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له كوده‌تاكه‌ی سوودان، سه‌ردانی ئیسرائیلی كردووه‌و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.