Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:30

لە میسان بەهۆی خواردنی فەلافل 242 کەس ژەهراوی دەبن و کەسێکیش گیان لەدەست دەدات

کوردستان TV
100%

لە باشووری ڕۆژهەڵاتی عێراقدا لە پارێزگای میسان 242 کەس بەهۆی خواردنی فەلافلەوە لە خواردنگەیەک ژەهراوی دەبن و کەسێکیش گیان لەدەستدەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد قاسم کەنانی بەڕێوەبەری تەندروستی میسان سەردانی ئەو کەسانەی کرد کە بەهۆی خواردنی فەلافلەوە ژەهراوی بوون، لە میانەی سەردانیکردنەکە ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا 242 حاڵەتی ژەهراویبوون تۆمار کراوە، هەروەها کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

کەنانی ڕاشیگەیاند: ژەهراویبوونەکان هێندە مەترسیدارنین، بەزۆری لاوەکی و مامناوەندن، نیشانەی حاڵەتەکانیش سکچوون و ڕشانەوە و ژەهراویبوونی گەدە بوون.

 هەروەها ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی میسان تیمێکی هاوبەشی پێکهێناوە کە پێکهاتوون لە تیمەکانی کۆنتڕۆڵی تەندروستی و تیمەکانی پشکنینی تەندروستیی گشتی لەگەڵ تیمەکانی لێکۆڵینەوەی پەتایی بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی ژەهراوی بوون.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەش دەکات نموونەی خواردن و کەلوپەلە بەکارهاتووەکان وەرگیراوە، هەروەها پشکنین بۆ کرێکارەکان کراوە و نێردراوە بۆ تاقیگە و دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکە، ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.