Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:19

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی دەکات

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاسین ئەلمەعمووری سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی کرد.

 سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییە فریاگوزارییەکانی کۆمەڵەکە و پڕۆژە هاوبەشەکانیان لە گەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خستەڕوو، هەروەها ستایشی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە جیاوازەکاندا.

لە دیدارەکەدا هەروەها گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە وپەنابەران و گرنگیی هاوکاریکردنیان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ شوێنەکانیان کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.