Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 13:48

دەست بە قیرتاوکردنی ڕێگه‌ی خه‌لیفان ـ بالیسان دەکرێت

کوردستان TV
100%

 

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ی قیرتاوكردنی ڕێگه‌ی خه‌لیفان – بالیسان له‌ شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌ ده‌ركرد.

له‌ چوارچێوه‌ی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییە‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گرینگیدان به‌ نۆژە‌نكردنه‌وه‌ و دروستكردنی ڕێگه‌ و بانه‌كان له‌ ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕە‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 946،650،000 دینار نیشان دا به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژە‌ی چاككردنه‌وه‌ و قیرتاوكردنی ڕێگه‌ی خه‌لیفان ـ بالیسان له‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌.

ئه‌م بڕە‌ پاره‌یه‌ش‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن خه‌رج ده‌كرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.