Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:28

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بێلاروس لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە ڤیکتۆر ریباک باڵیۆزی بێلاروس لە عێراق کرد. 
لە دیدارەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە و بارودۆخی پەنابەران لەو وڵاتە تاووتوێ کرا. 
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەبوونی هەماهەنگی و پەیوەندی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کردەوە کە سەردانی وڵاتی بێلاروس دەکەن کە پێویستە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵەیان لە گەڵ بکرێت، هەروەها ڕێگریش بکرێت لە سەفەر و کۆچکردنی نایاسایی .
باڵیۆزی بێلاروس، ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی، بۆ هەماهەنگییکردن و برەودان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی .

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.