Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:16

فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی عێراق ھێرشی ئاسمانیان کردە سەر پاشماوه‌کانی داعش له‌ سه‌لاحه‌دین

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، حەشارگەیەکی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین کرایە ئامانج و تیرۆریستێکیش دەستگیر کرا.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لیوا یەحیا رەسووڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، پشت بەستن بە بەدوواداچوونەکانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە میانی ھێرشێکدا حەشارگەیەکی داعشیان لە ناوچەی عیس له‌ رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین کردووەتە ئامانج.

لیوا یەحیا رەسووڵ راشیگەیاند: دوای ھێرشەکە ھێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین، ئۆپەراسیۆنێکی پشکنینیان لە ناوچەکە ئەنجامداوە کە لە میانیدا تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیر کردووە.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسووڵ باسی لەوەش کردووە کە بەھۆی ھێرشەکەوە سێ تیرۆریستی دیکەی داعش لە ناوچەکە گەمارۆ دراون.

لەلایەکی دیکەوە میدیا عێراقییەکان پشت بەستن بە ڕاگەیەنراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین بڵاویان کردەوە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا سێ تیرۆریستی داعش کوژراون و تیرۆریستێکی دیکەیش دەستگیر کراوە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.