ساڵی نوێی خوێندنی2021-2022 لە کەرکووک و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی و شاره‌كانی عێراق ده‌ستی پێكرد .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1 ى 11 ى 2021 ، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن ده‌بێت ، له پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كان و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقی.
په‌یامنێری كوردستان تیڤى له كه‌ركوك رایگه‌یاند: لە قوتابخانەی عەلی مەردان ئه‌مڕۆ زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان لێدرا.
راشیگه‌یاند: له پارێزگای كه‌ركوك 515 قوتابخانه‌ی كوردی لێیه و پرۆسه‌ی خوێندنی بۆ ئه‌م ساڵ تێیدا به‌رێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه: بۆ پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ 11 ملیۆن و 65 هه‌زار قوتابی له ناوه‌نده‌كانی خوێندنن جگه له هه‌رێمی كوردستان.
لە هەرێمی کوردستانیش، رۆژی 14-9-2021 ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2021-2022 بوو.
ساڵی نوێی خوێندن لە کەرکووک و ناوچه کوردستانییه‌کان دەستی پێ‌کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.