Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:18

گوته‌بێژی کۆشکی سپی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنابوو

کوردستان TV
100%


گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جێن ساكی رایگەیاند كه‌ پشكنینه‌كه‌ی بۆ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه‌.

جێن ساکی لە راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌ كردووە كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه‌ به‌شداری له‌ گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن-دا نه‌كردووه‌ بۆ ئه‌ورووپا و رایگه‌یاندووە: رۆژانی چوارشه‌ممه‌، پێنجشه‌ممه‌، هه‌ینی و شه‌ممه‌ خۆمم كه‌ره‌نتینه‌ كرد. پشكنینی PCR-م كرد ئه‌نجامه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پشكنینه‌كه‌ پۆزه‌تیڤ بوو.

جێن ساكی هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ تا ئیستا له‌گه‌ڵ جۆ بایدن یان كارمه‌ندانی پله‌داری كۆشكی سپیدا دیداری نزیكی نه‌بووه‌.

گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو كه‌ بۆ دواینجار رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌دا كردووه‌، ئه‌ویش له‌ دووری دوو مه‌تر و به‌ به‌ستی ده‌مامك به‌شداری كردووه‌.

گوتیشی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤاكسینم وه‌رگرتووه‌ نیشانه‌ی كه‌مم هه‌یه‌. ئه‌وه‌یش وا ده‌كات له‌ ماڵه‌وه‌ كاره‌كان رایی بكه‌م.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.