Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:26

رانیه‌ .. ئۆتۆمبێلێک کەوتە بەنداوی سەروچاوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کەوتە ناو بەنداوى سەروچاوە لەسنورى رانیە و لە ئاکامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا. 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی راپەڕین ئەمڕۆ دووشەممە 1ى 11 ى 2021 ،  لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەنداوی سەروچاوە لە قەزای رانیە ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە بەنداوەکەوە و خنکانی شۆفێرەکەی لێدەکەوێتەوە.

بەرگریی شارستانی راپەڕین راشیده‌گه‌ێنێت: لەلایەن پۆلیس و تیمەکانى مەلەوانییەوە تەرم و ئۆتۆمبێلەکە دەرهێنرایەوە و بۆ پشکنینى پزیشکیش تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادوەرى رانیە کرا. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دانیشتوی سەروچاوەیە بەناوی ( ئـ، ح ،ئـ ) و پیشەی كاسبە. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.