لە درێژەی تاپۆکردنی زەوی کارت لە سنووری ھەولێر، بڕیارە لەم هەفتەیەدا ھەشت ھەزار پارچە زەویی دیکە تاپۆ بکرێن و، سەرۆکی شارەوانیی ھەولێریش رایدهگهێنێت، پڕۆسەی تاپۆکردنی زەویی کارت بەردەوام دەبێت تا ھەموو زەوییەکان لە کارتەوە دەکرێنە سەنەد.
عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر رایدهگهێنێت: لە درێژەی ئەو پلانەی بۆ تاپۆکردنی زەویی کارت دانراوە، بڕیارە لەم حەفتەیەدا ھەشت ھەزار پارچە زەویی دیکە بکرێنە سەنەد و لە فەرمانگەکانی تاپۆی یەک و دووی ھەولێر لە قۆناغی کۆتاییدان. ئەو زەویانە دەکەونە کەرتەکانی باغەمرە، شەھاب و باغ و منارە و چەند شوێنێکی دیکەی ھەولێر.
عەبدولواحید ئەحمەد دهشڵێت: بە تاپۆکردنی ئەو ھەشت هەزار زەوییە ژمارەی زەویی تاپۆ دەگاتە 91 ھەزار زەوی و پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت، چونکە لە سنووری شارەوانیی ھەولێر 128 ھەزار زەویی کارت ھەبوو، ئەوانەی ماویشن لە قۆناغەکانی داھاتوودا تاپۆ دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.