موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاند كه داوای دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی ده‌كه‌ن، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ هیچ هێزێكی سیاسی نییه به‌ڵكو ته‌نیا ئامانجیان چاكسازی ناوخۆی و ده‌ره‌كییه.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته له په‌رله‌مان دوو لایه‌ن هه‌بێت، لایه‌نی یه‌كه‌میان لایه‌نگره كه ئه‌و پێكهێنه‌ری حكوومه‌ته و كاری سه‌ره‌كییان پێویسته چاكسازی بێت له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا.
لایه‌نی دووه‌میش ئۆپۆزسیۆنه كه ئه‌وانیش بران و لایه‌نی یه‌كه‌م ده‌بێت ڕاوێژیان پێ بكات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگوێ‌یان نه‌خات، ئه‌مانه هه‌مووی بنه‌ماكانی دیموكراسین.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان كێشه‌یان نییه له كامه به‌شی ئه‌م دوو لایه‌نه‌ی سه‌ره‌وه بن، چونكه هه‌ردوو لایه‌نه‌كه ئامانجیان خزمه‌تی هاووڵاتییانه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕه‌وتی سه‌در به سه‌ركردایه‌تی موقته‌دا سه‌در براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی پێشوه‌خته‌ی عێراقه به بردنه‌وه‌ی 73 كورسی په‌رله‌مانی.
ڕه‌وتی سه‌در پێشتر جه‌ختی كردبووه‌وه كه ئه‌وان بۆچوونی سیاسی پێشوویان گۆڕاوه و له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی تر پشت به پشك پشكێنه و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات نابه‌ستن له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.