وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە ڕێگەی کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکانی شهوی ڕابردووی میحوهری زوورگهزراو دەکات كه بهدهستی تیرۆریستانی داعش شههید بوون.
چارلس سایکس ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا له پرسەنامەیەک نوسیوویەتی: لە کۆڵۆنێڵ (سێر چارلس سایکس بی تی)یوە بۆ عەمید ڕوکن محەمەد سەعید لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ناوی وەزارەتی بەرگریی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و کونسوڵی گشتیی هەولێر، دەمەوێت سەرەخۆشی لە وەزیر و جێگرەکەی و هەموو پێشمەرگەکان بکەم بەهۆی شەهیدبوونی خەمبارانەی دوو پێشمەرگەی قارەمان کە شەوی ڕابردوو هەواڵەکەمان پێ گەیشت.
چارلس داواش لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات سەرەخۆشی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بگەیەنن بە خانەوادەی شەهیدەکان، لهمبارهیهوه نوسیوویەتی: تکایە سەرەخۆشیمان بۆ کەسوکاریان و هاوکاران و پێشمەرگە بریندارەکان لەم کاتە خەمبارەدا لێ قەبوڵ بکەن.
هەروەها ڕاشیگەیاند: بەردەوامبوونی نائارامی و توندوتیژی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئاشتی و گەشەسەندنی ئەم هەرێمە بێ وێنەیە دەبێت.
پاڵپشتی خۆشی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات كردۆتهوه و نووسیوویەتی: ئێمە پاڵپشتی ئێوە دەکەین لە شەڕی دژ بە داعش و دژی هەموو گرووپە تیرۆریستەکان کە هەڕەشە دەکەن لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە.
ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا له كۆتایی پهیامهكهدا دهڵێت: ئێمە لەگەڵ هاوکارەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوام دەبین لە پشتیوانی و پێشکەشکردنی هاوکارییەکانمان بۆ هێزی پێشمەرگە، بۆ باشترکردنی ئاسایشی ناوچە کێشە لەسەرەکانیش بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی عێراقی فیدراڵ هاوکار و پاڵپشت دەبین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.