Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 08:04

ئومێد خۆشناو: سەرۆکی حکوومەت ڕایسپاردووین هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکەین

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای دروستبوونی لافاوەکەی دوێنێ لە پەیوەندیدابوو لەگەڵ تیمەکانی حکوومەت، هەروەها ڕایسپاردووین زیانەکان دەستنیشان بکەین و هاوکاری زیانلێکەوتووان بکەین.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە میانەی بەشداریکردنی لە هەواڵەکانی کاتژمێر 8:00ـی (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای دروستبوونی لافاوەکە بەردەوام لەسەر هێڵ بوو لەگەڵ تیمەکانی حکوومەت لەبارودۆخی هاووڵاتییانی دەکۆڵییەوە، هەروەها ڕایسپاردین بەخێرایی بەهانای ئەو هاووڵاتییانەوە و بچین کە پێویستیان بە هاوکارییە.

هەروەها ئومێد خۆشناو گوتی: لافاوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، سەرۆکی حکوومەتیش لەکاتی سەردانیکردنی بەشێک لە زیانلێکەوتووان هەمیشە جەختی دەکردەوە کە "سوپاس بۆ خودا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

گوتیشی: هەر لە سەردانەکەیدا سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە بە وردی و دادپەروەری دەسنیشانی زیانەکان بکرێت و هاوکاری زیانلێکەوتووان بکرێت.

هەر سەبارەت بە هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان ئومێد خۆشناو گوتی: تیمەکانی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی لە بەیانییەوە دەست دەکەن بە خەمڵاندنی زیانەکانی لافاوەکە و بەمەبەستی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.