سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیانلێکەوتووانی شاری زێڕین و گوندی کۆری بەسەر کردەوە و پێی ڕاگەیاندن، حکوومەت هەموو هاوکاریی و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە لێقەوماوانی ئەو لافاوە دەکات و بە پێی توانا قەرەبوویان دەکاتەوە.
ئهمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سهرۆکی حکوومەتی ههرێمی کوردستان سەردانی شاری زێڕین و گوندی کۆری لە دەوروبەری شاری هەولێر کرد و زیانلێکەوتووانی لافاوی دوێنێی لە هەردوو شوێنەکە و ڕێوشوێنی بە هاناوەچوونی زیانلێکەوتووان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرکردەوە.
سەرۆکی حکوومەت، وێڕای دەستخۆشی لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەت بۆ بەهاناوەچوونی خێرای زیانلێکەوتووان، ئاماژەی بەوەشدا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هاوکاریی و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە لێقەوماوانی ئەو لافاوە دەکات و بە پێی توانا قەرەبوویان دەکاتەوە.
سەرۆکی حکوومەت دووپاتیکردەوە کە بەرپرسانی حکوومەت پێویستە هەمیشە خزمەتکاری خەڵک بن و ئەوەی لە تواناشماندا بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک درێغی ناکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.