به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی عێراق ئاشكرای كرد، پلانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافا له سه‌رتاسه‌ری عێراق داڕشتووه و ئێستاش سێ پارێزگا خراونه‌ته باری له‌ناكاوی لافاوه‌وه.
جه‌وده‌ت عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاند: به‌رگریی شارستانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شوهه‌وا هه‌یه و به‌رده‌وام چاودێری ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ده‌كات له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
ڕاشیگه‌یاند: كارمه‌ندانی به‌رگریی شارستانی له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر دۆخێكی له‌ناكاوی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی بارانی به لێزمه.
جه‌وده‌ت عه‌بدولڕه‌حمان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوێنێ شه‌موو له هه‌رێمی كوردستان لافاو له ده‌وروبه‌ری پارێزگاكان هه‌بووه، به‌ڵام مه‌ترسیی له‌سه‌ر سه‌نته‌ری شاره‌كان نه‌بووه، خۆشبه‌ختانه‌ش به‌رگریی شارستانیی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌كانی تری حكوومه‌تی هه‌رێم توانیویانه كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانیی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاماده‌باشییان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو كردووه و به‌تایبه‌تیش ئێستا سێ پارێزگا خراونه‌ته باری له‌ناكاوی ته‌واوه‌وه كه ئه‌وانیش بریتین له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ هێزی فڕۆكه‌ی سوپا هه‌یه و ئه‌وانیش بۆ باری له‌ناكاو ئاماده‌ن به‌مه‌به‌ستی ڕزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌وه داده‌بڕێن.
جێی باسه دوێنێ شه‌موو له چه‌ند گه‌ڕك و ناوچه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و لێزمه‌وه، لافاو دروست بوو و زیانێكی زۆری ماددی به‌ر هاووڵاتییان و ماڵ و حاڵییان كه‌وت، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.