سێ کاتیۆشا لە نزیک ناوچەی سەوزی بەغدا کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بارەگاکانی حکوومەتی عێراقی لە ناوچەکەدان، کەوتنە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سێ کاتیۆشا لە ناوچەی ئەلمەنسوڕ لە نزیک ناوچەی سەوز لە بەغدا کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
ڕۆژی هەینی 29ـی تشرینی یەکەمی 2021 وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سزایان خستووەتە سەر ژمارەیەک کۆمپانیا و کەسایەتی کە پاڵپشتیی بەرنامەی دروستکردنی درۆنی ئێران دەکەن، بەرنامەکەش لەلایەن سوپای پاسداران و فەیلەقی قودسەوە سەرپەرشتی کراوە و ئێران و میلیشیا بەوەکالەتەکانی درۆنیان بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا.
جێی باسە لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 50 هێرش کراوەتە سەر بەرژەوەندییەکانی عێراق، هێرشەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەش چەند هەفتەیەک دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دێت کە بەهۆی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراقەوە گرژی لە ناوچەکەدا دروستبووە و خۆپیشاندەران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشیان کردە سەر ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.