له چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزاریەكان و لەسەر بودجەی 8%ی داهاتی كارەبا و بە تێچووی (99.055.500) نه‌وه‌دو نۆ ملیۆن و په‌نجا وپێنج هه‌زار وپێنج سه‌د دینار، پرۆژەی گه‌یاندنى كاره‌با بۆ گۆندى (قه‌ڵاى باسه‌ره)ى سه‌ر به ناحیه‌ى سه‌نگاو/ وێستگه‌ى سه‌نگاو 11/33 كه‌ى ڤى كه‌وته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
بەڕێوەبەرى دابەشکردنى کارەباى چەمچەماڵ ئاشکراى کرد، لە داهاتى کارەبا، کارەباى نیشتیمانى دەگەیەنن بۆ گوندێکى ناحیەى سەنگاو.
ئەردەڵان محمد، بەڕێوەبەرى دابەشکردنى کارەباى چەمچەماڵ رایگەیاند: له چوارچێوەی پرۆژەى گەیاندنى کارەباى نیشتیمانى بۆ گوندەکان و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى چەمچەماڵ، لەسەر بودجەی 8%ی داهاتی كارەبا و بە تێچووی (99.055.500) نه‌وه‌دو نۆ ملیۆن و په‌نجا و پێنج هه‌زارو پێنج سه‌د دینار، پرۆژەی گه‌یاندنى كاره‌با بۆ گۆندى (قه‌ڵاى باسه‌ره)ى سه‌ر به ناحیه‌ى سه‌نگاو/ وێستگه‌ى سه‌نگاو 11/33 كه‌ى ڤى جێبەجێ دەکرێت.
وتیشى: پرۆژەكە بەسەرپەرشتی ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و لەلایەن كۆمپانیای (په‌ره‌ژاڵ) ەوە جێبەجێدەكرێت، بڕیارە لەماوەی (35) ڕۆژدا كارەكانی تەواو ببێت.
کاره‌با بۆ گوندیکى ناحیه‌ى سه‌نگاو ڕاده‌کێشرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.