مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا بڵاویكرده‌وه:
زۆر خه‌مباربووم به شه‌هیدبوونی هەر دوو پێشمەرگەی قارەمان خالید حەمید ھەیاس کاکەیی و ئاکۆ کەریم قادر لە هێرشی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش لە پردێ. پرسە و سەرەخۆشی لە كه‌سوكاریان و هەڤاڵەکانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
راشیدهگهێنێت: ئەم ھێرشە تیرۆریستییە، جارێکی دیکە گرنگیی ھەمانگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھاوکاریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دووپات دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان .
شه‌وی رابردوو، له ناوچه‌ی پردێ له كاتی ڕاوه‌دوونانی تیرۆرستانی داعشدا ، 2 پێشمه‌رگه به‌ناوه‌كانی خالید حەمید ھەیاس و ئاکۆ کەریم قادر له لیوای 10ی پیاده‌ى سه‌ر به وەزارەتی پێشمەرگە شه‌هید بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.