هێزه ئهمنییهكانی سلێمانی كهسێكیان دهستگیر كرد كه 180 ملیۆن دیناری ساختهی پێ بووه و ویستوویەتی لە بازاڕەکان ساغی بکاتەوە.
له راگهیاندراوێكدا ، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه: بە فەرمانی دادوەر وە بەپێی ماددەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی، بە مەبەستی رێگریکردن لە هەموو کارێکی ساختەکاری و نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی هەرجۆرە دراوێکی ساختە، هێزەکانمان توانیان کەسێک دەستگیر بکەن بەناوی ( أ . ع . م ) لە دایکبووی ساڵی ( 1989 ) پیشەی ( کاسب ) و دەست بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا لە جۆری ( لاندکروز- پیکاب ) کە بڕی 180 ملیۆن دیناری عێراقی لە جۆری ( 50،000 ) و ( 25،000 ) لە دەرەوەی هەرێم هێنابوو، بە مەبەستی ساغکردنەوەی لە بازاڕەکانی شاری سلێمانیدا.
بهرێوهبهرایهتییهكه ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: تۆمەتبار رووبەڕوی یاسا کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.