كوێت باڵیۆزی خۆی له لوبنان، ئابیل ئال سوله‌یمان ئه‌لكاننایی بانگهێشت كرده‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی كوێت KUNA كورته راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوێتی بڵاو كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه كوێت به مه‌به‌ستی راوێژكاری به‌په‌له بانگهێشتی باڵیۆزه‌كه‌ی خۆی له لوبنان كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها وه‌كیلی باڵیۆزی لوبنانی له كوێت ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه له میانی 48 كاتژمێردا ئه‌و وڵاته جێ بهێڵێت.
له دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری راگه‌یاندنی لوبنان، جۆرج قه‌رداخی ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی سعوودیه گرت له‌باره‌ی ره‌وشی یه‌مه‌نه‌وه، سه‌ره‌تا سعوودیه و دواتریش به‌حرێن باڵیۆزه‌كانی خۆیان له لوبنان بانگهێشت كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.