پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت بەمەبەستى پاککردنەوەى ڕێگاکان و ئاساییکردنەوەى هاتووچۆى هاوڵاتییان کە بەهۆی لافاوە ڕێگەکان پەکیان کەوت، سبەی یەکشەممە پشوو دەبێت لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت لەسنووری پارێزگای هەولێر.
ئەمڕۆ شەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بڵاوی کردەوە کە بەهۆى ئەو شەپۆلە بهخوڕەی باران و تەزرەى سنووری پارێزگاى هەولێری گرتهوه و لە چەند شوێنێك لافاو ههستا، بەم هۆکارە هاتووچۆى هاوڵاتییان پهكیكهوت.
هەروەها ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: ڕۆژى یەک شەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2021 بەمەبەستى پاککردنەوەى ئەم ڕێگایانە و ئاساییکردنەوەى هاتووچۆى هاووڵاتییان، لەسەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەکانى حکوومى و قوتابخانە ئەهلى و حکوومیەکان لە سنوورى پارێزگاکەمان پشووى فەرمییە، تەنها فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان نەبێت کە لە ئەرک دادەبن بۆ ڕاماڵین و پاککردنەوەى ئەو شەقام و شوێنانەى کە بەهۆى لافاوەوە دووچارى گرفتى هاتووچۆ هاتوون.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی ئەوەی لەچەند گەرەک و شەقامێکى گشتیى بەهۆى پاشماوەى لافاو ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆى هاووڵاتییان دروست بووە و ڕێگاى هاتووچۆ نەماوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.