سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت دەستوەردانی وڵاتانی هەرێمی لەکاروباری ناوخۆی عێراق زیانێکی زۆری بە عێراق و خەڵکەکەی گەیاندووە.
ئەمڕۆ شەممە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدری براوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند: هەواڵ و زانیاری دڵنیاکەرەوەمان هەیە لەسەر دەستێوەردانی وڵاتانی هەرێمی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراقدا.
هەروەها ڕایگەیاند: فشار لەسەر کوتلە و کەسایەتییە سیاسییەکان کراوە، ئەمەش زیانێکی زۆری بە عێراق و خەڵكەکەی گەیاندووە.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە ڕەتیکردووەتەوە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە گفتوگۆ بکات بۆ ئەوەی هیچ لایەنێکی دەرەکی دەستوەردان نەکات لە کاروباری ناوخۆی عێراق.
هەروەها نوسیوویەتی: ئێمە عێراقین و خۆمان کێشەکانی خۆمان چارەسەر دەکەین، هەر هاتنە ژوورەوەیەک و دەستوەردانێک لەکاروباری ناوخۆی عێراق سوکایەتی کردنە بەعێراق و خەڵکەکەی.
جێی باسە لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لایەنە شیعییە شکستخواردووەکانی عێراق بە هەموو شێوەیەک ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ڕەتدەکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.