چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر فەوجێکی هێزەکانی پێشمەرگە لەسنووری میحوەڕی زورگەزراو لە سنووری کەرکووک، لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون.
ئەمڕۆ شەممە دژە تیرۆری کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە، کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کردە سەر فەوجی دووی لیوای 10ـی وەزارەتی پێشمەرگە لە ناوچەی زورگەزراو لە سنووری میحوەری کەرکووک لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون.
جێی باسە لەم دواییانەدا هێرشی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جیاجیاکاندا زۆر بووە، لەدوایین هێرشیشدا ئەمڕۆ چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە نزیک چیای مەکحوول لە باکووری پارێزگای سەڵاحەددین هێرشیان کردە سەر چەند هاووڵاتیێکی مەدەنی، لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتی بوونە قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.