Erbil 13°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 17:10

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەریف دەروێش سندی دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پێشمەرگەی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراوی شاری زاخۆ عەریف دەروێش سندی دەکات.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى تێكۆشه‌ر و كه‌سايه‌تيى ديار و ناسراوى زاخۆ خوالێخۆشبوو عەریف دەروێش سندی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێكردن و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.

هەروەها هيواى خواست خوداى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به‌ خۆيان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.

 لاى خۆيانه‌وه‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو عه‌ريف ده‌روێش سندى، سوپاس و پێزانينى خۆيان بۆ نێچيرڤان بارزانى و هاوبه‌شى و هاوخه‌مييان دووپات كرده‌وه.‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.