کاندیدی سەرکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ڕایگەیاند پێویستە کورد کارتێکی بەهێز بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا ئامادە بکات و گفتوگۆکان بە ئامادەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان گرنگتر دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە د. شـاخـەوان عـەبدولـڵا کـاندیدی سەرکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی عـێـراق له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی ڕۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به بابه‌تی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و پێکهێنانی حکوومەت و مـلملانێ سـیاسـیەکان و تێکـچـوونی رەوشـی ئەمـنی ڕایگەیاند:
ئه‌وه‌ی له دیاله ڕوویدا هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕاگەیاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن، گرژییه‌كی زۆریش هه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ندێ هێزی لایه‌نه شیعه‌كان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی شكستیان هێناوه ئه‌نجامه‌كانی هەڵبژاردن پەسەند ناكه‌ن ، به‌تایبه‌تی گروپه‌كانی حشد و بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح.
هه‌روه‌ها ڕاشیگەیاند: هێرشی تیرۆریستی داعش له‌و ناوچه‌یه هاوكاته له گه‌ڵ ئه‌و ئالۆزی و گرژیانە، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی پرسیاره، ئه‌و ناوچانه‌ش له دوای 2003ـەوە هیچ كات وه‌كو پێویست كۆنتڕۆل نه‌كراون، له كه‌ركووك و تكریت و دیاله و نه‌ینه‌وا ئه‌و كێشانه به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆ نموونه شه‌نگال كه له‌وێش به‌هێز ویستویانه خۆیان بسه‌پێنن.
هەروەها شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی: ئەو هێرشه ده‌ستێكی سیاسی له پشته ، مه‌به‌ست لێره شه‌ره تایفه‌كه ئه‌وان دروستیان كردووه.
ڕوونیشیكرده‌وه كه نه‌بوونی سه‌قامگیری وای كردووه چه‌ك دیارده‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاوبێت، واقیعی چاره‌سه‌ریش زیاتر گرنگی دانه به مادده‌ی 119ـی ده‌ستوور، ئه‌ویش ڕێگه‌دانه به دروست بوونی هه‌رێمه‌كان، به‌وه‌ش ئه‌و بۆشاییانه ده‌توانرێت له رێگه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
هەروەها گوتیشی شیعه پێی خۆش نییه ئه‌و هه‌رێمانه دروستبن و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت حووكمی هه‌موو عێراق بكه‌ن، پێیان وایه بە دروست بوونی هه‌رێمه‌كان شیعه‌كان قه‌واره‌یان بچووك ده‌بێته‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدولڵا ئاماژەی بەوەش کرد عێراق پابه‌ند نییه به جێبه‌جێكردنی مادده ده‌ستوورییه‌كان به‌تایبه‌تی بۆ پێكهاته‌كانی دیكه له عێراق ئه‌وه‌ش پشتگوێ خستنی سیسته‌می فیدرالیه‌ته له عێراق و هه‌روه‌ها له ڕووی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ربه‌ست هه‌یه بۆ بوونی سه‌قامگیری له عێراق ، ئه‌ویش بۆ هۆكاری مێژوویی و به‌رنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ك ئێران و توركیا.
سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی: "هه‌ندێ له لایه‌نه‌كان ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن ڕەت ده‌كه‌نه‌وه ، له هه‌مان كاتدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به كوتله‌یه‌كی گه‌وره بێنه په‌رله‌مانه‌وه، ده‌یانه‌وێت شوێنیان هه‌بێت له ناو حكومه‌تی داهاتوو، بۆ ئەمەش چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن به بۆچوونی خۆم كه كورد رۆڵ ببینێت و نێوه‌ندگیریان بۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵیان له‌ناو حكوومه‌تی داهاتووی عێراق هه‌بێت."
گوتیشی: پێش هەڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردنیش له به‌غدا هه‌وڵ هه‌یه په‌نا بۆ كورد بێنن به‌تایبه‌تی پارتی و سه‌رۆك بارزانی بۆ چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌ت، چونكه پارتی قورساییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له ناو گۆره‌پانی سیاسی له عێراق.
هەروەها گوتی: پارتی له‌لایه‌ك هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوماڵی شیعه ده‌دات و له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌وڵی ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی كورد دەدات.
شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: چاودێری بارودۆخی به‌غدا ده‌كرێت تاوەکو ئه‌نجامه‌كان به ته‌واوی په‌سه‌ند دەکرێت، ئه‌و ماوه‌یه‌ش زیاتر هه‌وڵ ده‌درێت كه زیاتر ناو ماڵی خۆمان وه‌ك كورد زیاتر پته‌و بكه‌ین و یه‌كی بخه‌ین، هەروەها پێویستیشه کارتێکی باشی بەهێز ئاماده بكرێت كه گشت داخوازییه‌كان بگرێته‌وه، ئالیه‌تێكی باشی بۆ ئاماده بكرێت.
هەروەها شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەش کرد بوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له گفتوگۆكان گرنگە بۆ ئەوەی زیاتر پرۆسه‌ی گفتووگۆكان پته‌وتر بێت، هەروەها پێویستیشه كورد ته‌واوی مافەکانی خۆی وه‌ربگرێت ئینجا بێن لێره له هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه بكه‌ن و یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
د. شاخه‌وان عه‌بدولڵا هەروەها گوتی: یه‌كه‌مجاره خه‌ڵكی كه‌ركووك داوا له پارتی ده‌كات كه سه‌ركردایه‌تی بكات، چونكه پێیان وایه پارتی ده‌توانێت گۆرانكاری له‌و واقیعه بكات، هه‌ستیان كرد كه به غیابی پارتی ئه‌و ناوچانه چه‌ند به ئازارن.
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.