لە بەغدا لایەنگرانی ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگی کەمیان ھێناوە، بەردەوامن لە خۆپیشاندان دژبە ئەنجامەکان و داوایان کرد کە سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بگۆڕدرێن.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگی کەمیان لە خۆپیشاندانیان لە بەردەم ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا گردبوونەتەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە دژبە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان .
ئاماژەیان بەوەشداوە کە لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، خۆپیشاندەران داوایان کردووە کە ھەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێتەوە و جگە لەوەیش داواشیان کردووە کە سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بگۆڕدرێن
رۆژی شەممە 16 تشرینی یەکەم ، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، دوایین ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راگەیاند کە ژمارەیەک لایەن بە تایبەتیش ژمارەیەک لایەنی شیعە جگە لە رەوتی سەدر، ئەنجامەکانیان قبوڵ نەکرد.
لە رۆژی سێشەممەوە 19ی تشرینی یەکەم، خۆپیشاندان و مانگرتنی لایەنگرانی ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی کەمیان ھێناوە لە نزیک ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.