سکرتێری رۆژنامەوانیی پارێزگاری دھۆک رایگهیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەی پیشەسازیی پارێزگای دھۆکدا، بڕیار درا زەوی بۆ ژمارەیەک کارگە و پڕۆژەی پیشەسازی تەرخان بکرێت .
میللەت عیسمەت، سکرتێری رۆژنامەوانیی پارێزگاری دھۆک، رایدهگهێنێت، لیژنەی پەرەپێدانی پیشەسازی لە پارێزگای دھۆک، بە سەرپەرشتیی پارێزگاری دھۆک کۆبوووە و تێیدا رەوشی پیشەسازی خرایە بەرباس و کێشەکانی کەرتی پیشەسازی خرانە ڕوو، بە تایبەتی ئەو پڕۆژانەی پیشەسازی کە پێشکەش کراون و بڕیار درا زەوی بۆ 19 کارگەی پیشەسازی لە دھۆک تەرخان بکرێت.
سکرتێری رۆژنامەوانیی پارێزگاری دھۆک راشیدهگهێنێت، بڕیار درا لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ ئەو پڕۆژانەی پیشەسازی بکەن، کە پێشتر مۆڵەتیان وەرگرتووە، تا بزانن چەند کاریان تێدا کراوە، ھەر کەسێکیش بیەوێ پڕۆژە لە کەرتی پیشەسازیدا ئەنجام بدات، بە گوێرەی یاسا پارێزگاری دھۆک ھاوکاری و کارئاسانییان بۆ دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.