مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان له روونكردنهوهیهكدا دهڵێت: چەند رۆژێکە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پەیجی دیاریکراو ھەواڵێکی دوور لە راستی بڵاودەکەنەوە لەبارەی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕکردن لە ھەڤاڵانی بەرپرسی ئۆڕگانەکانی پارتیمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی و ھەندێ شوێنی دیکە بەگشتی.
روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
چەند رۆژێکە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پەیجی دیاریکراو ھەواڵێکی دوور لە راستی بڵاودەکەنەوە لەبارەی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕکردن لە ھەڤاڵانی بەرپرسی ئۆڕگانەکانی پارتیمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی و، ھەندێ شوێنی دیکە بەگشتی.
لە رێگای ئەم رونکردنەوەیەمانەوە رایدەگەیەنین کە ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی بۆ نیە و تاکو ئێستا بڕیاری ھیچ جۆرە گۆڕانکارییەک نەدراوە، باشتروایە ئەو سایت و ناوەندە راگەیاندنانە لەخەمی راستگۆیی کەناڵەکانیان بن و ھەواڵی دوور لە راستی بڵاونەکەنەوە.
مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
30ـی 10ـی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.