بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی کۆیە ڕایگەیاند، سێ کەس لە تەقتەق بەهۆی هەورە بروسکەوە برینداربوون.
هاوکار عەلی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی کۆیە بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کاتژمێر 9:00ـی ئەمشەو هەینی لە تەقتەق سێ کەس کە دووانیان پێشمەرگەن و یەکێکیان هاووڵاتیێکی عەڕەبە بەهۆی هەورە بروسکەوە برینداربوون.
هاوکار عەلی ڕایگەیاند: پێشمەرگەکان لە کاتی ئەرکدابوون، لە گوندەکانی پەلکانە و شیوەسوور هەروەها لەگەڵ هاووڵاتیێکی عەڕەب لە گوندی کەپەنەک، دوای برینداربوونیان بەهۆی هەورە بروسکەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ڕاشیگەیاند: هاوڵاتییە عەڕەبەکە تەندروستی جێگیرە، بەڵام دوو پێشمەرگەکە باری تەندروستییان ناجێگیرە و بەمەبەستی چارەسەرکردنیان ڕەوانەی هەولێر کراون.
کانیاو حەکیم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.