Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:24

کۆمسیۆن ئەنجامی ژماردنی دەستی دەنگەکان لە چەند پارێزگایەکی دیکە ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای كرد، ئه‌نجامه‌كانی ژماردنی ده‌ستی سندووقه‌ تانه‌دراوه‌كانی پارێزگاکانی دیالە و میسان، هەروەها ڕەسافەی بەغدا 100% هه‌مان ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی بوون كه‌ پێشتر ڕاگه‌یه‌نرابوون.

كۆمیسیۆن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه‌: ژماردنی ده‌ستی بۆ سندووقەکانی پارێزگاکانی  دیالە و میسان هەروەها ڕەسافەی بەغدا ئه‌نجامدران كه‌ تانه‌یان لێ درابوو، دوای پڕۆسه‌كه‌ ده‌ركه‌وت ئه‌نجامه‌كان 100% هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ بوون كه‌ به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی گه‌یشتبوون و بڵاوكرابوونه‌وه.

هەروەها دوێنێ پێنجشه‌ممە ژماردنی ده‌ستی بۆ ئه‌و سندووقانه‌ی پارێزگای بابل ئه‌نجامدران كه‌ تانه‌یان لێ درابوو، دوای پڕۆسه‌كه‌ ده‌ركه‌وت ئه‌نجامه‌كان 100% هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ بوون كه‌ به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی گه‌یشتبوون و بڵاوكرابوونه‌وه‌.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێرێ چوارشه‌ممە به‌هه‌مان شێوه‌ ژماردنی ده‌ستی بۆ 100 سندووقی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدابوو، ئه‌نجامه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌ 100% هاوشێوه‌ی ئه‌نجامه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان بوون

جێی باسه‌ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە ژماردنی دەستی بۆ دەنگەکان بە ئامادەبوونی کاندیدەکانی ناوچەکە، بڕیارە سبەی شەممە ژماردنی دەستی دەنگەکان بۆ وێستگەکانی کەرخ لە بەغدا ئەنجام بدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.