سەرۆکی دەستەی ژینگە لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسێکدا دوو چارەسەر بۆ کێشەی ئاو لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ هەینی عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی ژینگە و گەشتوگوزار له‌سه‌ر بانگهێشتی رێكخراوی (ئێلبارلامێنت)ـی ئه‌ڵمانی بەشداری لە کۆنفڕانسی (ئاو بۆ داهاتوو) کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەدا عەبدولڕەحمان سدیق گوتی: چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی ئاو له‌دوو خاڵی سه‌ره‌كییه‌وه ده‌ست پێده‌كات کە بریتین لە
باش دروێنهكردن و كۆكردنه‌وه‌ی ئاو هەروەها باش به‌كارهێنان و دابه‌شكردنه‌وه‌ی ئاو.
گوتیشی: ئاو وه‌ک بڕ و كوانتیتی گرنگه كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو لهخهمیدایه، هەروەها وه‌ك جۆر و كوالێتیش گرنگه كه ئه‌وه‌ش ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی ده‌سته‌ی ژینگه‌یه،
لە کۆتایی قسەکانیشدا عەبدولڕەحمان سدیق گوتی: ئاو له‌و ڕاستییه‌دایه كه مرۆڤایه‌تیی هه‌زاران ساڵ به‌بێ نه‌وت ژیاوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه و ناشتوانێت به‌بێ ئاو بژی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئاشتیی یان شه‌ڕ ده‌دات هه‌ر مرۆڤه‌كانن، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئاو فاكته‌ری ئاشتیی بێت پێويسته سه‌ره‌تا مرۆڤ ئاشتیخواز بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.