كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای كرد، ئه‌نجامه‌كانی ژماردنی ده‌ستی سندووقه تانهدراوهكانی پارێزگای بابل 100% هه‌مان ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی بوون كه پێشتر ڕاگه‌یه‌نرابوون.
كۆمیسیۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه: دوێنێ پێنجشه‌م ژماردنی ده‌ستی بۆ ئه‌و سندووقانه‌ی پارێزگای بابل ئه‌نجامدران كه تانه‌یان لێ درابوو، دوای پڕۆسه‌كه ده‌ركه‌وت ئه‌نجامه‌كان 100% هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌نگانه بوون كه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی گه‌یشتبوون و بڵاوكرابوونه‌وه.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێرێ چوارشه‌م به‌هه‌مانشێوه ژماردنی ده‌ستی بۆ 100 سندووقی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدابوو، ئه‌نجامه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه 100% هاوشێوه‌ی ئه‌نجامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی پڕۆسه‌ی ژماردنی ده‌ستی سندووقه تانهدراوهكان به‌رده‌وامن و پڕۆسه‌كه‌ش له هه‌ردوو پارێزگای میسان و دیاله به‌ڕێوه ده‌چن، دوای نیوه‌ڕۆش سندووقه‌كانی به‌ری ڕه‌سافه‌ی پارێزگای به‌غدا ده‌كرێنه‌وه و ژماردنی ده‌ستییان بۆ ده‌كرێ.
جێی باسه دوای ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپێشانده‌ر چوونه به‌رده‌م به‌ربه‌ستی یه‌كه‌می ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ڕه‌تكرده‌وه، هێزێكی زۆری ئه‌منی عێراقیش له‌به‌رده‌م به‌ربه‌سته‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه بۆ ڕێگریكردن له ئاژاوه و سه‌رهه‌ڵدانی پشێوی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.