Erbil -1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:03

سبه‌ و دووسبه‌ی چالاکییه‌کانی لووتکه‌ی G20 و کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ که‌شوهه‌وا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%

 

سبه‌ی شه‌موو لووتكه‌ی گرووپی G20 چالاكییه‌كانی له‌ شاری رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا ده‌ست پێ ده‌كات، دوای ئه‌ویش له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌م كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌ شاری گلاسكۆی سكۆتله‌ندا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ چالاكییه‌كان لووتكه‌ی گرووپی G20 و كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كه‌شوهه‌وا به‌ ئاماده‌بوونی ڕاسته‌وخۆی زۆرێك له‌ سه‌رۆك و شاندی وڵاتانی جیهان به‌ڕێوه‌ بچێت.

لووتكه‌ی گرووپی G20 ئه‌مساڵ به‌ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی له‌ شاری ڕۆما به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، لای خۆشیانه‌وه‌ سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی چین و ژاپۆن و مه‌كسیك و ڕووسیا و سعوودییه‌ بڕیاریانداوه‌ نه‌چنه‌ ڕۆما و گلاسكۆ و به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كان نه‌بن، به‌ڵكو به‌ ڕێگه‌ی ئۆنلاین به‌شداریی كۆنفرانسه‌كان ده‌كه‌ن.

چالاكییه‌كانی لوتكه‌ی G20 به‌شێوه‌ی فه‌رمی سبه‌ی شه‌موو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌كانیش بریتی ده‌بێت له‌ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا و دۆخی ئابووری وڵاتان.

دوای ئه‌ویش ڕۆژی یه‌كشه‌م 31ی مانگ كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا (كوپ 26) له‌ شاری گلاسكۆی سكۆتله‌ندا ده‌ست پێ ده‌كات و چالاكییه‌كانیش تا ڕۆژی 12ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ شاری ڕۆما و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانی ئیتاڵیا كۆ ببێته‌وه‌ و هه‌ر ئه‌مڕۆش چاوی به‌ ئیمانوێل ماكڕۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تری وڵاتانی جیهان ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها دووسبه‌ی یه‌كشه‌میش به‌شداریی له‌ كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كه‌شوهه‌وا له‌ شاری گلاسكۆ ده‌كات.

بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ و به‌یانی شه‌موو سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانی زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهان بگه‌نه‌ شاری ڕۆما و گلاسكۆ بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ و كۆنفراسه‌كانی لووتكه‌ی گرووپی G20 و كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كه‌شوهه‌وا.

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.