Erbil -0°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:20

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ربڵاوترین جۆری شێرپه‌نجه‌ له‌ عێراق ئاشکرا ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به‌ربڵاوترین و زۆرترین جۆری شێرپه‌نجه‌ی له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات ئاشكرا كرد.

سه‌را یاسین به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی چاره‌سه‌ری و ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاند: ساڵانه‌ ئه‌نجوومه‌نی شێرپه‌نجه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی تووشبووان و تۆماركردنی شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌موو عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ساڵی 2019 ده‌ركه‌وتووه‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زۆرترین جۆر و به‌ربڵاوترینیانه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.

به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی چاره‌سه‌ری و ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه‌ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی هه‌مان ساڵ‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوون بریتی بوونه‌ له‌ 6959 كه‌س، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی 35%ی سه‌رجه‌م تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌موو عێراق پێك ده‌هێنێ.

سه‌را یاسین جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌موو عێراق 48 تاقیگه‌ی ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌‌نجه‌ هه‌ن له‌گه‌ڵ 31 ناوه‌ندی چاره‌سه‌ری.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.