وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕۆژی یەکشەمی داهاتوو بڕیار لەسەر چارەسەرکردنی پرسی قوتابییانی کۆنمرە بەرزەکان دەدات.
دوێنێ چوارشەم بەسەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەو زانکۆیانەی کۆلێژی پزیشکییان هەیە بەڕێوەچوو، لەو کۆبوونەوەیەدا بە وردی داتا و ئامارەکان تاوتوێ کران و ڕاسپاردەی گونجاو ئامادە کرا بۆ چارەسەری پرسی وەرنەگیرانی دەرچووانی کۆنمرە بەرزەکان لە کۆلێژەکانی پزیشکی.
بۆ ئەم مەبەستە ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆ دەبێتەوە بە مەبەستی بڕیاردانی کۆتایی لەسەر ڕاسپاردەکانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ چارەسەری ئەم پرسە.
د. ئارام ئهمڕۆ پێنجشهم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو: لە رۆژانی داهاتوودا كێشەی ئەو ژمارە قوتابییهی پۆلی 12ی ئامادەیی چارەسەر دەكەین و مافی هیچ قوتابییهك نافەوتێت.
وهزیری خوێندنی باڵا ڕاشیگهیاندبوو: داوای ئەو ژمارە خوێندكار و قوتابیە ڕەوایە و پشتگیرییان دەكەم و داواشمان لە زانكۆكان كردووە ژمارەیەک لە پلانى خوێندن زیاد بكەن و لە ئەنجوومەنی وەزارەتیش كە سەرۆك زانكۆكان خۆیان ئەندامن تێیدا بە تەواوەتی پشتگیری ئەو پێشنیارەیان كردووه. جهختیشی كردهوه كه ڕێگە نادەن مافی ئەو قوتابییانه بفەوتێت و بەرگریی لە قوتابییان دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.