وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كه‌سێك تۆمار ده‌كات كه سه‌رپێچی كردۆته سه‌ر پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: سکالای یاسایی دژی ئەو کەسە تۆمار کراوه کە لە شەقڵاوە بە چەکی تاپر لە پێوەری زیرەکی دابوو.
ڕاشیگه‌یاند: کەیسەکە ڕادەستی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی شه‌قڵاوه کراوە و بە پێی یاسا رێوشوێن لە بەرامبەر كه‌سه‌كه دەگیرێتە بەر کە ببووە هۆی تێكدان و له‌كار كه‌وتنی پێوه‌ره‌كانی ناو سندووقهکە.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وەزارەتی کارەبا پێداگیری لەسەر پاراستنی خزمەتگوزاریی کارەبا وەک سامانێکی نیشتمانی دەکات و بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵ تەواوی ئەو کەسانە دەکات کە بە هەر شێوەیەک سەرپێچی بکەنە سەر تۆڕ و ئامێرەکانی کارەبا کە کارەبا بۆ هاوبەشان دابین دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.