Erbil 1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 04:30

له‌ شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا به‌ 5 ئۆتۆمبێلی تر

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی سه‌ركێشی و نمایشی گه‌نجێكه‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی كێشا به‌ 5 ئۆتۆمبێلی تردا.

فازڵ حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌م لەسەر شەقامی 120 مەتری لەو بەشەی دەکەوێتە نێوان رێگای شەقڵاوە و گەڕەکی هەولێری نوێ، گەنجێک کە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (بی ئێم ده‌بلیوو)ی تایبەتی لێدەخوڕی و نمایشی پێ دەکرد و وەکو مار لەنێوان ئۆتۆمبێلەکان بە خێرایی دەڕۆیشت، لەو کاتەدا کۆنترۆلی لەدەست دا و خۆی کێشا بە 5 ئۆتۆمبێل و لە دواییشدا لە شەقام دەرچوو خۆی بە ڕاگرەکانی تەنیشتی شەقام دادا و دوای شکاندنی کۆمەلێک داری جوانکاری، ئینجا چووە سەر شەقامی خەدەمی 120 مەتری و لەوێ وەستا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەداخەوە لە دەرەنجامی ئەو ڕووداوە 4 کەس کە شوفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکانی تر بوون زامدار بوون، زیانیش بە 6 ئۆتۆمبێل کەوت،هه‌روه‌ها 20 مەتر گاردرێلی ڕێگایەکە تێکچوو و چەند دارێکی جوانکاریش شکان، ئەمە جگە لە وەستانی جوڵە و داخستنی ڕێگاکە بۆ ماوەیەک.

لالالل

 

6666633633
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.