ئەمڕۆ پێنجشهممه ٢٨/ ١٠/ ٢٠٢١ بەچاودێری قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ و لەلایەن ڕێکخراوی ژینگە و ژیان فیستیڤاڵی پایزە بۆ بەرهەمە کوردواییەکان کرایەوە .
بەئامادەبوونی ( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و لێپرسراوی بەشێک لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سنورەکە و دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ بەبەشداری فرۆشیارانی بەرهەمە کوردەوارییەکان لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان، لە قەزای چەمچەماڵ فیستیڤاڵی پایزە بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکان بەڕێوەچوو.
فیستیڤاڵەکە تا ڕۆژی ٢/ ١١/ ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت و تیایدا چەندین بەرهەمی کاری دەستی و خواردن و میوە و بەرهەمی کوردەواری نمایشکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.