ئهمڕۆ پێنجشهممه 28 ى 10 ى 2021 ، لەژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی كەمال محهمهد ساڵح وەزیری كارەبا و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وێستگەی 132 كەی ڤی باداوەی نوێ كرایەوە، لەو مەراسیمەدا وەزیری كارەبا وێڕای سوپاسی هاوڵاتیانی كوردستان بۆ هاوكاریكردنی وەزارەت دەستخۆشی لە پارێزگاری هەولێر و كۆمپانیاكانی زاگرۆس و دڵسۆزو پاڵۆسی كرد ، لەتەوەرێكی قسەكانیدا وەزیری كارەبا باسی لەگرنگی وێستگەی باداوەی نوێی كرد:
* 189 مێگاوات كارەبا دابەش دەكات .
* بارگرانی سەر ژمارەیەك لەوێستگەكانی دابەشكردنی كارەبا كەم دەكاتەوە .
* چارەسەری بارزۆری گەڕەكەكانی باداوەو هاوكاری و رۆشنبیری و فەرمانبەران و هاناسیتی و كارێزان دەكات .
وەزیری كارەبا لەتەوەرێكی قسەكانیدا باسی لەگرنگی بڕیاری داشكانی لە 15%ی قەرزی هاوبەشانی كارەبای كردوو هەروەها جەختی لەسەر ژمارەیەك پرۆژەو كاری دیكە كردەوە كە وەزارەتی كارەبا لەپێناو خزمەتكردنی هاوڵاتیان جێبەجێی دەكات.
لەتەوەرێكی مەراسیمەكەدا پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ كارو پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا كە تەنیا لەماوەی تەمەنی ئەم كابینەیەدا لە ناو شاری هەولێر 4 وێستگەی 132 كەی ڤی كارەبا كراوەتەوەو چەندین وێستگەی مۆبایلی دیكەش بۆ ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكە دانراوە، هەروەها باسی لەرۆڵی پێوەری زیرەك كرد بۆ كۆنترۆڵكردن و باشبوونی ماوەكانی پێدانی كارەباو دەستخۆشی لەوەزیرو وەزارەتی كارەبا كرد بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان و ئەنجامدانی دەیان پرۆژەی كارەبا كە رۆڵیان لەباشبوونی دۆخی كارەبا هەیە.
له ژێر چاودێری مهسرور بارزانی پڕۆژهیهکی گرنگی کارهبا له ههولێر کرایهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.