ئه‌مڕۆ 28ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 حه‌وت ساڵ به‌سه‌رچوونی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانی تێده‌په‌ڕێت.
له‌و ڕۆژه‌دا هێزی پێشمه‌رگه توانی به‌ناو خاكی توركیادا بچێت بۆ كۆبانێ و پشتیوانی هێزه شه‌ڕڤانان بكات و له‌دوا ساته‌كانی كه‌وتنی كۆبانێدا، له‌دڕنده‌یی داعش بیپارێزێت.
پێشمه‌رگه له‌یه‌كه‌م كاروانی چوونی بۆ كۆبانێ به‌ناو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باكوری كوردستاندا تێپه‌ڕی، كه له‌و رێگایه‌دا به‌هه‌زاره‌ها كه‌س له‌پێشوازی كاروانی ئۆتۆمبێلی پێشمه‌رگه‌دا بوون و زۆربه‌ی شاره‌كان كاروانه‌كه‌یان گوڵ باران ده‌كرد، به هوتافی به‌خێربێن پێشمه‌رگه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و سه‌ركه‌وتن له‌ڕێیه، پێشمه‌رگه گه‌یشته باكووری كۆبانێ له‌یه‌كه‌م ڕۆژی چوونی پێشمه‌رگه بۆ ناو كۆبانێ توانیان سه‌نگه‌ره‌كانی هێرشكردن و به‌رگری داعش تێكبشكێنن و قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی هێرشی شه‌ڕڤانان بۆ پاككردنه‌وه‌ی كۆبانێ ده‌ست پێبكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له 22-10-2014 برِیاریدا پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ ره‌وانه بكات، پێشمه‌رگه به چوار كاروان چوون بۆ كۆبانێ، یه‌كه‌م كاروانی هێزی پێشمه‌رگه له رێكه‌وتی 28ی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2014 بوو له هه‌ولێری پایته‌خته‌وه به‌رێكه‌وتن و ماوه‌ی 35 ڕۆژ له‌وێ بوون هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه ده‌ست به كار بوون، كه ژماره‌یان 150 پێشمه‌رگه‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی بوون و چه‌كی قورس و مام ناوه‌ند و سوكیان پێ‌بوو، كاروانی دووه‌میش له 3ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2014 بوو.
هه‌روه‌ها كاروانی سێیه‌م له 15-1-2015 بوو، دوا كاروانیش جێگۆركێیان كرد له‌گه‌ڵ كاروانی سێیه‌م بۆ ته‌واو كردنی ئه‌ركه‌كه،كه تا ڕه‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر كۆبانێ و ئازادكردنی ئه‌وشاره له‌وێ مانه‌وه، دواتر گه‌ڕانه‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستان.
له‌و ماوه‌یدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شاری كۆبانێ یه‌ك شه‌هید و چه‌ندین برینداریان دا‌و قاره‌مانانه له دژی چه‌كدارانی داعش جه‌نگان و توانییان له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانان پارسه‌نگی هێز بگۆڕن و داعش له هێزی هێرشكره‌وه بوو به هێزی تێكشكاوو و پاشه‌كشه پێكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.