له قۆناغی دووه‌می جامی ئه‌ڵمانیا بۆ تۆپی پێ و له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، یانه‌ی بایرن میونشن دووچاری دۆڕانێكی سه‌خت هات و به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به یانه‌ی بروسیا مونشنگلادباخی میوانداری دۆڕاو ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد.
یاریزانانی گلادباخ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و دوو خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، كوادیۆ كۆنێی فه‌ڕه‌نسی گۆڵێكی بۆ میوانداره‌كان تۆماركرد.
پاشان ڕامی بن سه‌بعینی جه‌زائیری گۆڵی دووه‌می گلادباخی له خوله‌كی پازده به‌ده‌ستهێنا، شه‌ش خولهك دواتر، هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی به لێدانی سزا تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كه‌كانی په‌نجاویه‌ك و په‌نجاوحه‌وتدا، برێل ئێمبۆلۆی سویسری دوو گۆڵی دیكه‌ی بۆ میوانداره‌كان به‌ده‌ستهێنا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش گلادباخ گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی جامی ئه‌ڵمانیاو بایرنیش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد.
له جامی ئه‌ڵمانیا بایرن میونشن دووچاری دۆڕانێکی سه‌خت هات ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌که کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.