بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، له بارهی رهوشی كهش و ههوای چهند رۆژی داهاتوو راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 28 ى 10 ى 2021 ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، له بارهی رهوشی كهش و ههوای پارێزگاكانی ههرێم راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه و رایدهگهێنێت: درێژبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان کە بە دەستپێکى بارانبارینى ئەم وەرزە دادەنرێت، بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان و لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە.
راشیدهگهیهنن، ڕۆژى هەینى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لە دواى نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک باران بە شێوەی بارانى پچڕ پچڕ دەبارێت پاشان ئاستى باران کەمێک زیاتر دەبێت و وە درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانى تر .لە شەوى هەینى لەسەر شەممە باران بارین هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت.
كهشناسی ههرێم ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: رۆژى شەممە ئاسمان بەردەوام نیمچە هەورو هەورى تەواو دەبێت پێشبینى نمە باران لە زۆربەى ناوچەکان هەیە بۆ ئەم رۆژە لە شەودا شەپۆڵێکى هەورە تریشقەو بارانى بە لێزمەى لە ناکاو و کورت خایەن روو لە ناوچەکەمان دەکات بەپێ ى ناوچەکان رێژەى بارانەکە دەگۆڕێت شەوى شەممە لەسەر یەک شەم بارانێکى ئاست مامناوەند لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت رۆژى یەک شەممە کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە بەردەوامى دەبێت تا کاتەکانى نیوەڕۆ , لە دواى نیوەڕۆ کاریگەریەکەى تەنها لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە . پاشان ئاسمان بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت .سەبارەت بە پلەکانى گەرما گۆڕانکارییەکى زۆر بەسەر پلەکانى گەرما نایەت لە ماوەى کاریگەرى ئەم باران بارینە خێراى با مامناوەند دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.