Erbil 4°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 22:01

یونامی سەرکۆنەی هێرشەکانی دیالە دەکات

کوردستان TV
100%

 نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی هێرشەکانی دیالە دەکات و داوای یەکڕیزی دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

یونامی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: جینین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێ شەوی سەر دیالە دەکات، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی چەندین کەس.

هەروەها لە بڵاوکراوەکەدا نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی قوربانیان دەردەبڕێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازێت.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی یونامیدا داوا لە دەسەڵاتداران دەکات کە لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەربارەی هێرشەکە ئەنجام بدەن و هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی هاوڵاتیان.

لە کۆتایی پەیامەکەشدا جەخت دەکاتەوە کە یەکڕیزی کلیلە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە بەردەوامەکانی تیرۆر و توندوتیژی کە کاریگەری دەخەنە سەر سەقامگیری عێراق، هەروەها ڕاشیدەگەیەنێت ئەوانەی دەیانەوێ زیان بە وڵاتەکە بگەیەنن و دووبەرەکی دروست بکەن ئەوانە سەرکەوتوونابن لەم کارە ئەگەر عیراقییەکان وەکو یەک کیان شانبەشانی یەکتر بوەستن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.