Erbil 4°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 21:54

ئه‌مڕۆ هه‌ر شه‌ش منداڵه‌ جمکه‌که‌ی هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و له‌دایكبوونی شاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد، له‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌وه‌ ئه‌و شه‌ش منداڵه‌ جمكه‌ی كه‌ دوێنێ سێشه‌م له‌دایكبوون، گیانیان له‌ده‌ست دا.

دكتۆره‌ شادان شێروان حه‌یده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و له‌دایكبوونی هه‌ولێر تایبه‌ت به‌ (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ئەو ئافرەتەی دوێنێ سێشه‌م بە سکێک شەش مناڵی ببوو، ئەمرۆ چوارشه‌م هەموو مناڵەکانی گیانیان لە دەست دا.

دكتۆره‌ شادان ڕاشیگه‌یاند: دوێنێ لە حالەتێکی دەگمەندا لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی فێركاری هەولێر، دایکێك بە سکێك 6 منداڵی بە شێوەیەکی سروشتی ببوو، منداڵەکانیش بە (24-25) ھەفتە لەدایکببوون و ڕەگەزی منداڵەکانیش (5) کور (1) کچ بوون.

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و له‌دایكبوونی هه‌ولێر جه‌خیشی كرده‌وه‌ كه‌ لەبەر زوویی لەدایکبوون و کەمی کێشیان، به‌داخه‌وه‌ هه‌ر شه‌ش منداڵه‌كه‌ گیانیان لە دەست دا.

ڕاشیگه‌یاند: دووان له‌ جمكه‌كان كاتژمێر 4 گیانیان له‌ده‌ست دا، له‌ كاتژمێر 5ی ئێواره‌ 3 منداڵی تر گیانیان له‌ده‌ست دا، ئه‌مشه‌ویش شه‌شه‌م منداڵیان كه‌ تاكه‌ كچ بوو له‌نێویاندا به‌داخه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.